📖 ئایا چەپی کوردیش دەتوانێت بدوێت؟

📖 ئایا چەپی کوردیش دەتوانێت بدوێت؟

🔻 مارکس لە نووسینەکانی دواتری خۆیدا،باسی ئەوەی دەکرد بورژوازی نەک تەنها مەیلی بۆ هاندانی ناکۆکی و دوژمنایەتییە نەتەوەییەکان هەیە بەڵکوو لە ڕاستیدا مەیلی بۆ هەڵکشاندن و زیادکردنی ئەم ناکۆکییانە هەیە چونکە…

🔻 لینین بە فەرمی دانی بە سەربەخۆیی دانا و ڕێزی لە بڕیاری ئازادانەی جیابوونەوەی پۆلەندا و فینلەندا گرت.کارێک هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆ،هیچ نەتەوەیێکی لیبراڵ دیموکرات لە سەر زەوەی ئەنجامی نەداوە.

🔻فەلسەفەی نواندنەوەی ئەوی دیکە لەلایەن هێزی سەردەستەوە بەوەدا کە گەلی ژێردەست وا پیشان دەدات دواکەوتووییەکەی لەناو دۆخی سروشتیدا دروست بووبێت،یاخۆد ساناتر،دواکەوتوویی کورد بەرهەمی سروشت خۆی بێت نەک لە قۆناغێکی مێژووییدا دروست بووبێت.ئەم جۆرە لە وێنەی کورد لە نیگای زەقی ئێرانییدا،هەمیشە بەبێ پرسیارکردن لە دۆخی مێژوویی و سیاقی سەرهەڵدانی ئەم پرۆسەیە…..

🔻گۆمان لەوەدا نییە کورد لە ئێران گەلێکی ژێردەستەیە،وەک پێشتریش باس کرا بە هۆی ئەو باروودۆخەی کۆڵۆنیالیزم سەپاندوویەتی،بە رەهەندە کولتووری،سیاسی،کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانییەوە،ژێردەستەکانی لە ژێر هێڵی گەشەسەندندا هێشتووەتەوە و لێرەوە دەرفەتی گەشەسەندنی زمان و بیرکردنەوە بە شێوەیەکی یەکسان گەشەی نەکردووە،بۆیە ڕۆشنبیرێکی گەلی سەردەست زۆر بەسانایی دەتوانێت بۆ گەلی ژێردەست،یان گرووپی ژێردەست سەر هەڵبدات.

✍️ پێشڕەو محەممەد

👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi

🌍 Telegram Mizan (http://t.me/Amizan) 🌍 YouTube Mizan (https://youtube.com/channel/UCZBy7ppirb1ZlPO32jhC_OA) 🌍 Facebook Mizan (https://www.facebook.com/mizan1342) 🌍 Instagram Mizan (https://www.instagram.com/mizan.1342/) 🌍 Web Mizan (http://www.mizan1342.wordpress.com/)🌍 Mizan Kurdi (http://t.me/MizanKurdi)🌍 Mizan Arabic (https://t.me/MizanArabic)

بیان دیدگاه